ئەمریكا: بۆ كشانەوە لە عێراق چاوەڕێی پێكهاتنی حكوومەتی نوێ دەكەین

ئەمریكا: بۆ كشانەوە لە عێراق چاوەڕێی پێكهاتنی حكوومەتی نوێ دەكەین
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند چاوەڕێی پێكهاتنی حكوومەتی نوێی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی لەبارەی كشانەوە و مانەوەی هێزەكانیان لەم وڵاتە گفتوگۆی لەگەڵ بكەن.

بە گوێرەی ڕێككەوتنەكانی پێشووی ئەمریكا و عێراق، دەبێ لە مانگی حوزەیراندا هەردوو وڵات گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بكەن لە عێراقدا، بەڵام بەم مەرجەی لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی ستراتیجیی ئاسایشی بێت.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ مارك ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاند وڵاتەكەی چاوەڕێ دەكات حكوومەتی نوێ پێكبێت، بۆ ئەوەی لەبارەی مانەوەی هێزەكانیان لەم وڵاتەدا، گفتوگۆی لەگەڵ بكەن.

ئێسپەر گوتیشی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دەیەوێت حكوومەتێكی نوێ پێك بێنێت، ئەمریكاش خوازیاری عێراقی یەكگرتوو، گەشاوە و خاوەن سەروەرییە.

جێی باسە چەند ڕۆژێكە مشتومڕ لەسەر دەنگدان بە كابینەی حكوومەتی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و جارێ یەكلا نەبووەتەوە كە لایەنە شیعیەكان دەنگی پێدەدەن یان رەتی دەكەنەوە.











باسنيوز


Top