پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا: نوێنەرانی کوردستان یەکدەنگن لەبارەی کابینەکەی کازمی
ھەدار بارزانی، ئەندامیفراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی یەک دەنگن.
هەدار بارزانی هەروەها رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 5-5-2020 فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵوێست لەبارەی کابینەکەی کازمی، کۆ دەبنەوە.
لە بارەی سیڤی و ناوی کاندیدەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رایگەیاند، تا ئێستا سیڤی و ناوی کاندیدەکان پەرلەمانتاران نەگەیشتووەتە دەستی پەرلەمانتاران.
هەدار بارزانی لەبارەی پۆستەکانی کورد لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، رایگەیاند، سێ وەزارەت بۆ کورد دیاری کراوە و کاندیدەکانیش دانراون.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەبەخشین بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی،کۆ ببێتەوە.
باسنیوز