لە کەرکووک چوار چەکداری حەشدی هۆزەکان کوژران

لە کەرکووک چوار چەکداری حەشدی هۆزەکان کوژران
لە ئەنجامی ھێرشەكانی داعش بۆ سەر ھێزەكانی عێراق، لە کەرکووک چوار چەکداری حەشدی هۆزەکان کوژران، لەلایەكی دیكە لە دیالە سەربازێک کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، لە هێرشێکی داعش دا لە ناحیەی رەشادی سنووری كەركووك، چوار چەکداری حەشدی هۆزەکان کوژران، هاوکات لە ناوچەی بوهرز لە پارێزگای دیالە سەربازێک کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.

لە ناوچەی حەدیسەی رۆژئاوای ئەنباریش، پێنج چەکداری داعش کوژران، یەکێکییان ئەمیر بووە، بەناوی ئەبو قەسورە.





K24 -
Top