بەهۆی داعشەوە كێشە كەوتە نێوان عەشیرەتێك و فەرماندە سەربازییەكانی سەڵاحەدین

بەهۆی داعشەوە كێشە كەوتە نێوان عەشیرەتێك و فەرماندە سەربازییەكانی سەڵاحەدین
دوای چەند هێرشێكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ناوچەی مكێشیفیەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە میانی پرسەی كوژراوەكانی هێرشەكەدا، سەرۆك عەشیرەتێكی سامەڕا بە توندی هێرشی كردە سەر فەرماندە سەربازییەكانی سەڵاحەدین.


لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە دوێنێ یەكشەممە لە كاتی پرسەی كوژراوەكانی هێرشەكانی دوو رۆژ لەمەوبەری داعشدا گیراوە، شەعلان كەریم شێخی عەشیرەتی ئەلبو عیسا لە سامەڕا و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە توندی هێرش دەكاتە سەر فەرماندە سەربازییەكانی فەوجی 35ی سوپای عێراق، كە بەرپرسیارن لە ئاسایشی ناوچەكە، ڕەخنەیان لێ دەگرێت و بە بەرپرسیاریان دەزانێ لە كوژرانی چەكدارەكانی حەشد لە هێرشەكەی داعشدا.


لە وەڵامی شێخی عەشیرەتەكەشدا، یەكێك لە فەرماندە سەربازییەكان دەڵێ لە دوای هێرشەكان، دەمودەست هێزیان بۆ ناوچەكە ناردووە.


رۆژی شەممەی رابردوو داعش چەند هێرشێكی گەورەی كردە سەر سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، لە ئەنجامدا 13 چەكداری سەر بە حەشد كوژران.











باسنيوز



Top