ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق : گفتوگۆکانی کورد لەگەڵ کازمی بەردەوامن

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق : گفتوگۆکانی کورد لەگەڵ کازمی بەردەوامن
ئەندامێک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی کورد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی راسپێرداروی عێراق، بەردەوامن.

مەیادە نەجار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لایەن و کوتلە رایانگەیاندووە، دەنگ بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، نادەن.

سەبارەت بە ھەڵوێستی کورد لەبارەی کابینەکەی مستەفا کازمی، مەیادە نەجاڕ رایگەیاند، گفتوگۆکانی سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەگەڵ کازمی بەردەوامن.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دیاری نەکراوە و رایگەیاند، ئەگەر تا رۆژی سێشەممە 5-5-2020 یان چوارشەممە کۆبونەوەکە نەکرێت، ئەوا کازمی متمانەی پەرلەمان بەدەست ناهێنێت.









باسنیوز
Top