ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھۆكاری زیادبوونی ھێرشەكانی داعش ئاشكرا دەكات

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھۆكاری زیادبوونی ھێرشەكانی داعش ئاشكرا دەكات
هاوپه‌یمانان رایده‌گه‌یه‌نن، زۆربوونی هێرشه‌كانی داعش له‌ عێراق ده‌رئه‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌كانیانه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی راگه‌یاندووه‌، زۆربوونی ژماره‌ی هێرشه‌كان چه‌كدارانی داعش له‌ ناوه‌ڕاست و باكووری عێراق له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ باكوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌نجامیانداون و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندوون.

به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقیش به‌ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ئاشكرای كردووه‌، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی نوێی داعش ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشییه،‌ ده‌یه‌وێت به‌و هێرشانه‌ پێگه‌ی خۆی له‌نێو ئه‌و گرووپه‌كه‌ به‌هێز بكات.








K24 -
Top