نوری دلێمی وەزیری پلاندانان: %52 هاووڵاتییانی پارێزگاکانی باشووری عێراق هەژارن
وەزیری پلاندانانی حکوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی باشووری وڵاتەکەی دەگاتە %52.
نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وەزارەتەکەی پلانێکی گشتگیر و تەواوی بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئابووری، داناوە.
نوری دلێمی هەروەها رایگەیاندووە، رێژەی هەژاری بە گشتیی لە عێراق دەگاتە %20، بەڵام لە پارێزگاکانی باشوور ئەو رێژەیە زۆر بەرزتر دەبێتەوە و نموونەی بە هەژاری لە پارێزگای موسەننا هێناوەتەوە، کە رێژەکە دەگاتە %52.
وەزیری پلاندانانی عێراق پێشبینی کردووە بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کە بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر بێکار بوون، رێژەی هەژاری لە عێراق زیاتر بەرز بێتەوە.
باسنیوز