نەتەوە یەکگرتووەکان ئامۆژگاریی رۆژنامەنووسانی عێراق دەکات
جێنین هێنیس پلاسخارت، سەرۆکی یۆنامی پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەوانی (3ـی ئایار)، لە هەژماری تایبەتیی یۆنامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بڵاو کردووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا، جێنین هێنیس پلاسخارت ئامۆژگاریی رۆژنامەنووسانی عێراق دەکات و رایگەیاندووە، راپۆرتە رۆژنامەوانییە راستی و بە بەڵگەکان راستییەکان بۆ گەلی عێراق ئاشکرا دەکەن و یارمەتیی لێپرسینەوە لە سەرکردەکان، دەدات.
سەرۆکی یۆنامی پێی وایە عێراق لەم کاتەدا زۆر زیاتر پێویستیی بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی رۆژنامەوانیی راست و بەڵگەدار هەیە.
باسنيوز