د.ناسر ههركی: سوپای عێراق توانای شەڕی دژی داعشی نییە
ئهندامێكی لێژنهی ئاسایش و بهرگری له پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سوپا و هێزە عێراقییەکان ناتوانن بە تەنیا رووبەڕووی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ببنەوە.
د.ناسر ههركی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، جێگۆركێی هێزهكانی ئهمهریكا له بنكهی هەریر و عهین ئهسهد تاكتیكی سهربازیی ئەمریکییەکانە.
ناسر هەرکی لەبارەی جموجۆڵەکانی ئێستای داعش، رایگەیاند، ئێستا داعش بههێزهوه خۆی رێكخستووهتهوه و دهتوانێ زیان له هێزه عێراقییهكان بدات، ”داعش له مووسڵ، تكریت، کەرکووک، بابل و ئهنبار زۆر چالاك بوون و مهترسیی جددی دروست کردووە“.
ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژەکردن بەوەی حکوومەتی عێراقی لەو مەترسییانە ئاگادار کراوەتەوە، رایگەیاند، حکوومەتی عێراق ”وەک پێویست“ بەدەم ئاگادارکردنەوەکەوە نەهاتووە.
ناسر هەرکی جەختی لەوە کردەوە، کە عێراق بەبێ هاوکاریی ئەمریکا توانای رووبەڕووبوونەوەی داعشی نییە و رایگەیاند، دوای راگرتنی هێرشەکانی ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە دژی داعش، چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە.
هەرکی هەروەها رایگەیاند، ئەگەر سوپای عێراقی لە دیالە و کەرکووک هەماهەنگیی لەگەڵ پێشمەرگە نەکات، ناتوانێ رووبەڕووی داعش ببێتەوە و دۆخەکە لەدەست دەردەچێت.
باسنیوز