داعش ھێرشی كردە سەر پۆلیسی عێراق
شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک چەکداری داعش، هێرشییان کردە سەر بنکەی پۆلیسی زاغنییە لە شارەدێی عەبارەی سنووری پارێزگای دیالە، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس و کەسێکی سڤیل کوژران و دوو پۆلیس و پێنج هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
هومام تەمیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر بازنەی پارێزگای دیالە، داوای لە فەرماندە سەربازییەکان لە بەغدا کرد، هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دیالە بکەن.
دوێنێش لە هێرشێکی داعش بۆ سەر ناوچەی مکێشیفە لە پارێزگای سەڵاحەدین، 10 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
K24