نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەچێت
یۆنامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بەشێوەیەک، کە ”هەمووان پشتگیریی بکەن“، کارێکی پێویستە.
جێنین هێنیس پلاسخارت، سەۆکی یۆنامی تویتەکەی دووبارە بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن، رێککەوتنی سیاسی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق نیشانەی پێگەیشتوویی سیاسییە.
جێنین هێنیس پلاسخارت و یۆنامی هۆشداریی دەدەنە لایەنە عێراقییەکان لەوەی، ”عێراق بەرەو چارەنووسێکی نادیار هەنگاو دەنێت“ و بۆ نەگەیشتن بەو چارەنووسە نادیارەش، ماوەیەکی کەمی لەبەردەستە.
باسنيوز