سیاسەتمەدارێکی عێراق: بەبێ هاوکاریی ئەمریکا مەحاڵە و ناتوانین داعش لەناو ببەین
سیاسەتمەدارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، بەبێ هاوکاریی ئەمریکا، وڵاتەکەی ناتوانێ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەناو ببات.
ئینتیفاز قەنبەر، چاودێری سیاسیی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هێرشەکەی داعش لە مگێشیفە شکستی سەربازیی حەشدی شەعبی، سەرەڕای ئەو هەموو پارەیەی لێی خەرج دەکرێ، ئاشکرا کرد.
ئەو چاودێرە سیاسییە بەپێویستی دەزانێ حکوومەتی عێراق چەند هەنگاوێک بۆ دڵنیاکردنەوەی هێزە ئەمریکییەکان بهاوێژێت، بۆ ئەوەی دووبارە هاوکاریی عێراق بکەنەوە لە شەڕی دژی داعش، چونکە ”عێراق بەبێ ئەمریکا ناتوانێ سەرکەوێ بەسەر داعش“.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2-5-2020، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی بەلەد و مگێشیفە لە باشووری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین و بەهۆیەوە زیاتر لە 20 چەکداری حەشی شەعبی کوژران و بریندار بوون.
باسنیوز