گولاڵە.. لە هێرشێکی داعشدا دوو پۆلیسی عێراقی بریندار كران
نیهاد محەمەد، گوتەبیژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیالە، ئەمڕۆ هەینی1/5/2020 رایگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچكەی گوڵاڵە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە قەناس تەقە لە دوو پۆلیس كراوە و بریندار بوون."
گوتیشی: "هێزەكانی پۆلیس دواتر لە شوێنی ئاراستەی تەقەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە و گەڕان كردووە."
ئەوەشی خستە ڕوو: "لە مانگی رەمەزاندا كردەوە تیرۆریستییەكانی داعش زیادیان کردووە."
باسنیوز