نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە ساختەکاریی هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق دەکات

 نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە ساختەکاریی هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق دەکات


سەرۆکی نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) لە ساختەکاریی هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق، دەکۆڵێتەوە.

جێنین هێنیس پلاسخارت، سەرۆکی یۆنامی لەگەڵ ژمارەیەک کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە هەڵبژاردنەکە لە رۆژی 12-5-20218 ئەنجام درا، کۆ بووەتەوە.

ئەو کاندیدانە باسیان لەوە کردووە، کە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، بەڵام بەهۆی ساختەکاری و گۆڕینی دەنگەکان لەلایەن لایەنە سیاسییە عێراقییەکانەوە، لە وەرگرتنی کورسیی پەرلەمان بێبەش کراون.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، جێنین هێنیس پلاسخارت و ئەو کاندیدانە رایاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا تیش خراوەتە سەر هۆکارەکانی دوورخستنەوەی ئەو ”کاندیدە سەرکەوتووانە“ و ئاماژە بەوە کراوە، کە محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێگا نادا تانەی ئەوان بخرێتە بەردەم پەرلەمان.

سەرۆکی یۆنامی بەڵێنی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی لەو ساختەکارییانە، کە بوونەتە هۆی دوورخستنەوەی ئەو کاندیدانە، داوە و رایگەیاندووە، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدات.





باسنیوز
Top