كازمی رۆژی یەكشەممە كابینەكەی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق
فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی (ئەلفەتح)ی میلیشیا شیعیەكان بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە مستەفا كازمی پێكهاتەی كابینەكەی بە تەواونەكراوی پێشكەشی پەرلەمان دەكات.
بە گوتەی فەتلاوی، مستەفا كازمی جارێ ناتوانێ پۆستی وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری و دارایی یەكلا بكاتەوە، بۆیە ناوی كاندیدانی ئەم سێ وەزارەتە بۆ پەرلەمان نانێرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئەم سێ وەزارەتە لە وەزارەتە سەرەكییەكانی حكوومەتن و پێدەچێت ئەگەر بەم شێوەیە كابینەكە بكەوێتە كار، بە هەمان شێوەی كابینەی حكوومەتی دەست لەكاركێشاوە عادل عەبدولمەهدی ڕووبەڕووی گرفت و پەككەوتن دەبێتەوە.
باسنيوز