حەلبووسی: بەرنامەی حكوومەتی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوم پێگەیشت
لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە كە بە پێی بڕگەكانی مادەی (43/دووەم) لە یاسای پەرلەمان، سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی حسێن كەعبی جێگری یەكەم و ئەندامیەتی ژمارەیەك پەرلەمانتار و ڕاوێژكار بۆ لێكۆڵینەوە لە بەرنامەی كاری كابینەی پێشكەشكراو و پێشكەشكردنی راپۆرتێك لەمبارەیەوە بە پەرلەمانی عێراق.
جێی باسە ئەمڕۆ چوارشەممە كازمی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئیمزاكردنی بەرنامەی كاری كابینەكەی بڵاو كردبووەوە.
باسنيوز