پۆمپێیۆ داوایەكی ئاراستەی سەركردەكانی عێراق كرد
پۆمپێیۆ لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لە چەند تەوەرێكی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد و لە ناویاندا لەبارەی عێراقەوە گوتی "پێویستە حكوومەتی نوێی عێراق هەموو هێزە چەكدارەكان بخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە، لەمبارەیەشەوە دەستخۆشی لە هەنگاوەكانیان دەكەین".
هەروەها داوای له حكوومهتی عێراق كرد داواكانی گهلی عێراق جێبهجێ بكات.
جێی باسە لە كاتێكدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو نزیك دەبێتەوە لە تەواوبوونی ماوە یاساییەكەی، تا ئێستا لایەنە شیعییەكان لەسەر كاندیدەكانی كابینەكەی ڕێك نەكەوتوون، بۆیە پەرلەمانی عێراقیش هێشتا هیچ وادەیەكی بۆ دانیشتنی دەنگدان بە كابینەكە دیاری نەكردووە.
باسنيوز