مستەفا كازمی ڤیدیۆی ئیمزاكردنی بەرنامەی كاری حكوومەتەكەی بڵاو كردەوە
کازمی لە میانی ئیمزاكردنەكەدا دەڵێ ئەمڕۆ کارنامەی حکوومەت ئیمزا دەكەم، بژی عێراق، خاك و گەل و سەروەرییەكەی.
نووسینگەی كازمی بڵاوی كردەوە كە ناوبراو بەرنامەی كارەكەی رەوانەی پەرلەمان كردووە، لەگەڵ ناوی کاندیدانی كابینەكەی.
جێی باسە بڕیار بوو هەفتەی رابردوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی حكوومەتی كازمی ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ناكۆكی لایەنە شیعییەكان كۆبوونەوەكە نەكرا.
باسنيوز