بەرهەم: نابێت به‌ هیچ پاساوێك رێگەبدرێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانبەران ببرێت

بەرهەم: نابێت به‌ هیچ پاساوێك رێگەبدرێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانبەران ببرێت
به‌رهه‌م ، ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ لەگەڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لیژنه‌كه كۆبوەوە و رایگەیاند،"نابێت به‌ هیچ پاساوێك رێگەبدرێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانبەران ببرێت"

له‌و كۆبونەوەیەدا سه‌رۆك كۆماري عێراقی عەرەبی، جه‌ختیكردوه‌ كه‌ پێویستە كۆششه‌كان بەو ئاراستەیە بن تاوه‌كو پەلە بکرێت لە دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و پرۆسەى چاکسازى ریشەیى، چونکە بۆ ئەمرۆمان چاكسازیی بوەتە پێویستییەکى گرنگ و حەیاتى.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لە لێکەوتەکانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرا و سەرۆک کۆمار باسى لەوە کرد تێپەراندنى ئەم قۆناغە پێویستى بەهەوڵ و تێکۆشانى هەمو دڵسۆزانەو ده‌بێت هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگارییان ببینه‌وه‌ و رێگە نەدەین کاریگەرى لەسەر قوت و بژێوی هاوڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت هەبێت، بەپێچەوانەوە لە پرۆسەى چاکسازیدا دەبێت باشکردنى ژیان و گوزەرانى ئەوان ئامانج بێت و ناشبێت به‌ هیچ پاساوێك رێگەبدرێت ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانبەران ببرێت و بەتایبەتیش توێژەكانی خوارەوە."





خەندان-
Top