دیالە.. داعش دوو وێستگەی كارەبای لە شارەبان تەقاندەوە

دیالە.. داعش دوو وێستگەی كارەبای لە شارەبان تەقاندەوە
ئەمڕۆ سێشەممە تیرۆریستانی داعش لەڕێگەی چاندنی بۆمبەوە دوو وێسنگەی كارەبایان لە سنووری قەزای "شارەبان" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە تەقاندەوە و دەیان گوندیان بێكارەبا كرد.

عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەبان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 28/4/2020 تیرۆریستانی داعش دوو وێستگەی كارەبایان لە سنووری شارەبان تەقاندەوە."

گوتیشی: "تیرۆیستان بە چاندنی چەند بۆمبێک لەژێر ئەو دوو تاوەری وێستگەیەکی کارەبا ئەو كردەوە تیرۆریستییەیان ئەنجام داوە و بەو هۆیەوە دەیان گوندی سنووری شارەبانیان بێكارەبا كردووە، چونكە ئەو دوو وێستگەیە كارەبا بە گوندەكانی شارەبان دەگەیەنن."











باسنيوز







Top