شیعەکان لەسەر كابینەكەی كازمی رێككەوتن

شیعەکان لەسەر كابینەكەی كازمی رێككەوتن
لایەنە شیعەکان لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوە و بە گوێرەی میدیاکانی عێراقی لایەنە شیعەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستە وزارییەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی رێککەوتوون.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە هاوپەیمانی سائیرون وەزارەتەکانی کارەبا و تەندروستی و سەرچاوە ئاوییەکانی بەردەکەوێت، هاوپەیمانی فەتحیش وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەیوەندییەکان و گواستنەوەی بەردەکەوێت، رەوتی حیکمەش وەزارەتی نەوت و دەوڵەتی یاسا وەزارەتی دەرەوە و هاوپەیمانی نەسر وەزارەتی خوێندنی باڵا و هاوپەیمانی فەزیلە وەزارەتی داد و هاوپەیمانی عەقد جدید بە سەرۆکایەتی فالح فەیازیش وەزارەتی کشتوکاڵی بەردەکەوێت.

چاوەڕوانیش دەکرێت رۆژی پێنجشەممە مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی عێراق، ناوی ئەندامانی کابینەکەی دەنێرێتە پەرلەمان.








K24
Top