تەندروستیی عێراق: جارێ مەترسیی كۆرۆنامان تێنەپەڕاندووە
سەیف بەدر گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا كە بە پێی زانیارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هێشتا عێراق مەترسیی كۆرۆنای لەسەر ماوە.
گوتیشی هەڵگرتنی بەشێك لە ڕێنماییەكان بە مانای تێپەڕینی پەتاكە و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی نایەت، چونكە جارێ مەترسیی راستینەی كۆرۆنا تێنەپەڕیوە.
هەروەها نیگەرانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی لەبارەی پابەند نەبوونی هاووڵاتییانی عێراق بە ڕێنماییەكان دەربڕی و گوتی بە تایبەتی لە گەڕەكە میللییەكاندا، خەڵك زۆر لە یەكتری نزیك دەبنەوە، ئەمەش مەترسییەكی گەورە دروست دەكات و پێویستە هاووڵاتییان لەم قۆناغەشدا پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن بن.
باسنيوز