تەندروستیی عێراق: جارێ مەترسیی كۆرۆنامان تێنەپەڕاندووە

 تەندروستیی عێراق: جارێ مەترسیی كۆرۆنامان تێنەپەڕاندووە
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە جارێ وڵاتەكە مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای تێنەپەڕاندووە و ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتری هەیە.


سەیف بەدر گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا كە بە پێی زانیارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هێشتا عێراق مەترسیی كۆرۆنای لەسەر ماوە.


گوتیشی هەڵگرتنی بەشێك لە ڕێنماییەكان بە مانای تێپەڕینی پەتاكە و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی نایەت، چونكە جارێ مەترسیی راستینەی كۆرۆنا تێنەپەڕیوە.


هەروەها نیگەرانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی لەبارەی پابەند نەبوونی هاووڵاتییانی عێراق بە ڕێنماییەكان دەربڕی و گوتی بە تایبەتی لە گەڕەكە میللییەكاندا، خەڵك زۆر لە یەكتری نزیك دەبنەوە، ئەمەش مەترسییەكی گەورە دروست دەكات و پێویستە هاووڵاتییان لەم قۆناغەشدا پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن بن.





باسنيوز
Top