ڕەوتی سەدر باسی مانەوەی عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دەكات

ڕەوتی سەدر باسی مانەوەی عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانتارێكی عێراقی سەر بە رەوتەكەی موقتەدا سەدر ئاماژەی بە هەوڵی هێشتنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكار كێشاوەی عێراق كرد و دووپاتی كردەوە ئەوان بە هیچ شێوەیەك پشتگیری لە مانەوەی ناكەن.

حاكم زاملی پەرلەمانتار و سەركردەیەكی رەوتی سەدری شیعی كە خاوەنی هاوپەیمانیی (ئەلسائیرون)ی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانن، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەگەر دەنگدان بە مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق لە دانیشتنی پەرلەماندا شكستی هێنا، ئەوا رەوتی سەدر پشتیوانی لە مانەوەی عەبدولمەهدی ناكات، وەك هەندێك لایەن باسی لێوە دەكەن.

زاملی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند هەڵوێستی رەوتی سەدر ڕوون و ئاشكرایە، لەگەڵ گۆڕینی حكوومەت دان، بە تایبەتیش دژی مانەوەی حكوومەتی كاربەڕێكەری ئێستان، چونكە ناتوانێ بە شێوەیەكی دروست ڕووبەڕووی تەنگژەكانی ئەم قۆناغە ببێتەوە.

دووپاتیشی كردەوە رەوتی سەدر مانەوەی عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی و گۆڕینی چەنەد وەزیرێكی قبووڵ نییە، بەڵكو دەبێ حكوومەتی عێراق سەرلەبەری بگۆڕدرێت.










باسنيوز


Top