یونسكۆ: ئینتەرنێتی عێراق زۆر خاوە
زیا سوبحی بەڕێوەبەری پرۆگرامی زانیاری و پەیوەندییەكان لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەروەردە، زانست و رۆشنبیری رایگەیاند هۆكاری پەككەوتنی پرۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی عێراق بۆ هێواشی هێڵی ئینتەرنێت لەم وڵاتە دەگەڕێتەوە.
گوتیشی لە عێراق بە گشتی و هەندێك ناوچەی دوورە شارەكان بە تایبەتی، هێڵی ئینتەرنێت زۆر خاوە، نەك هەر خزمەتگوزارییەكانی هێڵی ئینتەرنێتی نەوەی G3یان پێناگات، بەڵكو ئینتەرنێتە خاوەكانی تریشیان پێناگات.
لەمبارەیەوە یونسكۆ هەوڵ دەدات یارمەتی عێراق بدات بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەكی تر، تا بتوانن درێژە بە خوێندنی ئەلیكترۆنی بدەن، بە تایبەتیش لە كاتێكدا كە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە و هێشتا قوتابیانی ئەم وڵاتە ناتوانن ڕوو لە قوتابخانەكانیان بكەنەوە.
Basnews