كازمی لیستی ناوی كاندیدەكان دەگۆڕێت
فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای کرد، پێدەچێت ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لیستێکی دیکەی ناوی ئەندامانی کابینەکەی بخاتە بەردەم هێزە سیاسییەکان.
بە بڕوای فەتلاوی، ئەگەر کوتلە سیاسییەکان لەسەر لیستە نوێیەکە بگەنە رێککەوتن، ئەوا چوارشەممە یان پێنچشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان بە حکومەتی نوێ کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش، لایەنە شیعەكان دهربارهی لیستی نوێی ئەندامانی کابینەکەی کازمی كۆببنەوە.
K24