میسال ئالووسی: سیستمی فیدراڵی له عێراق شكستی هێناوه
میسال ئالووسی، سهرۆكی حزبی ئوممهی عێراق له میانی بهشداریكردنی له ژووری ههواڵی كوردستان24 باسی له كێشه ههنووكهییهكانی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكوومهتی نوێ كرد و رایگهیاند "دهستوهردان له پێكهێنانی حكوومهت دهكرێت و دوای ساڵی 2003 حزبه شیعهكان له بهڕێوهبردنی دهسهڵات شكستیان هێناوه، بۆیه پێویسته عێراق له سیستمی فیدراڵییهوه بهرهو سیستهمی كۆنفیدڕاڵییهوه بڕوات".
ئالووسی، راشیگەیاند: "تائێستا لەسەر ناسنامەی عێراق لە ململانێ داین، نازانین ناسنامەی ئەم وڵاتە چییە، عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێ توند، تەنانەت لەلایەن وڵاتانی دراوسێشەوە".
گوتیشی: "عێراق ئێستا وڵاتێكی شكسخواردووە، بۆ ئەمەش چەندین بەڵگەمان ھەیە، گەل راپەڕیوە و كێشە لە ھەیكەلی حكومەت ھەیە، گرفتی ئابووری و خزمەتگوزاری ھەیە، ئێستا كاتی ئەوە ھاتووە ھەست بەو مەترسیانە بكەین".
سهرۆكی حزبی ئوممهی عێراق، ئاماژەی بەوەشدا: "دەسەڵاتدارانی بەغدا پێشتر و دوای ساڵی 2003، دەیانەوێت ھەرێمی كوردستان بەشێك بێت لە عێراق، نەتەوەی كوردیان ناوێت، بەڵام خاكەكەیان دەوێت، ئەمە مایەی سەرسوڕمانە و كەموكورتییە لە تیگەیشتن و شەراكەت".
جەختیكردەوە: "دەبوایە دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا سوودیان لە ئەزموونی ھەرێمی كوردستان وەرگرتبا، كە چۆن حكومەتی ھەرێم بەرەنگاری كۆرۆنا و قەیرانەكان بووەتەوە".
لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی عێراق، میسال ئالووسی، گوتی: "ئێستا ھێزە چەكدار و میلیشیاكان لە عێراق بڕیاردەدەن، بۆ نموونە لەئێستاوە ھەندێكیان كازمی بەوە تۆمەتبار دەكەن كە ئاگادار بووە لە كوشتنی قاسم سولەیمانی، ئەمانە لەژێر كاریگەری لایەنەكان دان و فشاریان لێدەكەن، وەك باڵیۆزی ئێران، حزبوڵڵای لوبنانیش كاریگەری لەسەر ھەندێك لایەنی عێراق ھەیە".
دووپاتیكردەوە: "ئێستا ھەمووان لە ململانێدان لەسەر ناسنامەی عێراق و ئامانج و مەبەستەكانی، پێم وایە سیستمی فیدراڵی لە عێراق سەركەوتوو نەبوو، شكستی ھێناوە. عێراق دابەشبووە بەسەر سێ نەتەوە كورد، عەرەب، توركمان، كاتی ئەوە ھاتووە بەرەو دەوڵەتێكی كۆنفیدراڵی بڕۆین، دەبێ ئەوە بزانین دەوڵەتی دینی لە جیھان شكستی ھێناوە، بەڵام دەوڵەتی كۆنفیدراڵی دەوڵەتێكی ھاوچەرخە، بۆ تەواوی پێكھاتەكان ماف بەدەست دێنێت".
K24