ئەحمەد سەفار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: رێگایەکی دیکەی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی، دوورکەوتنەوەیە لە خەرجییە ناپێویستەکان

ئەحمەد سەفار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: رێگایەکی دیکەی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی، دوورکەوتنەوەیە لە خەرجییە ناپێویستەکان


پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ”ئاسانترین“ چارەسەر بۆ دابەشکردنی مووچە دەخاتە روو.

ئەحمەد سەفار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی لەبارەی قەیرانی دارایی و دابەشکردنی مووچە، داوە.

ئەحمەد سەفار رایگەیاندووە، ”رێگای یەکەم و ئاسانترین رێگا“ بۆ دابینکردنی مووچە بەکارهێنانی سەنەداتی بانکی ناوەندیی عێراق و بانکەکان و کۆمپانیا تایبەتەکانە بەشێوەی کاتی.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رێگایەکی دیکەی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی، دوورکەوتنەوەیە لە خەرجییە ناپێویستەکان و ئەو خەرجییانەی لە وەزارەتەکان خەرج دەکرێن، لەکاتێکدا لەکار وەستاون.









باسنيوز
Top