مستەفا کازمی دوو کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی دەگۆڕێت
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق دوو کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکوومەت، دەگۆڕێت.
پێشتر میدیا عێراقییەکان لیستێکیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق کاندیدی زۆرینەی وەزارەتەکانی دیاری کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 25-4-2020، گاتع نەجمان رکابی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، مستەفا کازمی رازی بووە بە داواکاریی لایەنە شیعەکان بە گۆڕینی کاندیدی ژمارەیەک وەزارەت بەتایبەت هەردوو وەزارەتی دەرەوەی و لاوان.
گاتع رکابی پێی وایە لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدات، کە پێشبینی دەکرێ متمانە بە 15 وەزیر بدرێ.
ناوی کاندیدی وەزارەتەکان، کە میدیا عێراقییەکان پێشتر بڵاویان کردبووەوە:
ناوی وەزیرەکان (پشکی کورد):
- فوئاد حوسێن، و وەزیری دارایی (لە پۆستەکەی دەمینێتەوە)
- خالید شوانی یان رزگار محەمەد ئەمین، وەزیری داد
- رێزان محەمەد، وەزیری شارەوانی
- بەرگری، دواخراوە
- ناوخۆ، دواخراوە
- لاوان، دواخراوە
- کۆچ، دواخراوە
- پیشەسازی، دواخراوە
- حارس محەمەد حەسەن، وەزیری دەرەوە
- نزار قەحتان حەسەن جەبر، وەزیری کارەبا
- عەلا مەحمود حوسێن، وەزیری گواستنەوە
- عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوت (لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە)
- کازم هێلان سەهلانی، وەزیری کار
- ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیری خوێندنی باڵا
- جاسم محەمەد ئەسەدی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان
- حەسەن شەمسەدین خەتیب، وەزیری پەیوەندییەکان
- هیشام ساڵح داود، وەزیری رۆشنبیری
- جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی (لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە)
- محەمەد شیاع سودانی، وەزیری کشتوکاڵ
- خالید بەتال، وەزیری پلاندانان
- ماهیر حەماد، وەزیری بازرگانی
- موزاحیم خەیات یان فەلاح حەمودی ئەحمەد، وەزیری پەروەردە
|باسنيوز