عەبدولمەھدی ھۆشداری دەدات

عەبدولمەھدی ھۆشداری دەدات
سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق، هۆشداری نامەیەک ئاراستەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.

لە نامەیەکی کراوەدا بۆ هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوە، هۆشداری دەدات، لە بەردەوامبوونی کێشە سیاسییەکان و پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ.

عەبدولمەهدی لە نامەکەیدا دەڵێت "لە 29ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە، بەڵام بە هۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، هیچکام لە محەمەد تەوفیق عەللاوی و عەدنان زورفی نەیانتوانی کابینەی نوێ پێکبێنن، ئێستا پێویست دەکات بەر لە 9ی مانگی داهاتوو، حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێکبێت، بەڵام ناکۆکییە سیاسییەکان بەردەوامن".

هەروەها عادل عەبدولمەهدی، مانەوەی حکومەتی ئێستا، بە خراپترین بژاردە پێناسە دەکات.




K24 -
Top