کازمی بۆ هەر وەزارەتێک سێ کاندید دادەنێت
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ هەر وەزارەتێک، سێ کەس وەک کاندیدی پۆستی وەزیری دیاری دەکات و پەرلەمان سەرپشک دەکا لە متمانەدان بە یەکێکیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-4-2020، عامر فایز، پەرلەمانتاری سەربەخۆی پارێزگای بەسرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق نزیک بووەتەوە.
عامر فایز هەروەها رایگەیاندووە، مستەفا کازمی بۆ پۆستی وەزیریی هەر وەزارەتێک، سێ کاندید دیاری دەکات و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران سەرپشک دەکا لە قبوڵکردنی یەکێکیان.
ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی کازمی، کۆ دەبێتەوە.
باسنیوز