خەلیفەی داعش لەناو عێراقەوە سەرپەرشتیی کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکەی دەکات
ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەیشی، خەلیفەی نوێی داعش توانیویەتی پەیوەندیی بە چەکدارە پەرتبووەکانی رێکخراوەکەیەوە بکاتەوە و دووبارە رێکیان بخاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەیشی، کە بە ئەبو ئیبراهیم تورکمانیش ناسراوە، لەناو خاکی عێراقە و سەرپەرشتیی کردە و هێرشە تیرۆریستییەکانی چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکات.
سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بە هەوڵدانی هێزە عێراقییەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەیشی کردووە و رایگەیاندووە، هێزە سەربازییە عێراقییەکان بەشێوەیەکی پیشەییانەتر هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی چەکدارەکانی داعش دەدەن.
دوای کوژرانی بەغدادی، چەکدارانی داعش ئەبو عەبدوڵڵا ئەلقوڕەیشییان بە خەلیفە هەڵبژارد. ئەل قوڕەیشی، کە هاوکاتی نازناوی تورکمانی، بە ئەبو عەبدوڵڵا قارداشیش دەناسرێ، خەڵکی شارۆچکەی تەلەعفەرە لە پارێزگای نەینەوا،
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 27-10-2019 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتد، تیمێکی یەکەی سەربازیی تایبەتی ئەمریکی بەناوی (دەلتا فۆرس)، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی لە شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، کوشت.
باسنيوز