کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستیمان بە یاسا و بودجە هەیە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، پێویستییان بە یاسا و بودجە هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19-4-2020، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، بە هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادە دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەروەها رایگەیاندووە، کە چاوەڕێ دەکا پەرلەمان یاسای تایبەت بە هەڵبژاردن و دیاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن دەربکات، کە تێیاندا ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە هەر بازنەیەک دیاری بکرێ.
جگە لە یاساکە، کۆمسیۆن ئاماژەی بە پێویستیی دابینکردنی بودجە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردووەتەوە.
باسنيووز