وەزارەتی تەندروستیی عێراق 19 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند
لە سەرەتای دەستپێکردنی پشکنینی کۆرۆناوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان 49 هەزار و 260 پشکنین ئەنجامدراون، دەرکەوتووە لەو ژمارەیەش هەزار و 434 کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 80 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
تووشبووە نوێیەکان کە ژمارەیان 19 کەسە، حەوتیان لە بەغدا، سیان لە سلێمانی، چوار لە میسان بوون و لە هەریەکە لە بەسرە، کەربەلا، نەینەوا و واستیش تووشبوویەک تۆمارکراوە.
هەر لە 24 کاژێری رابردوودا 44 کەس چاکبوونەتەوە کە 28یان لە هەولێر، شەش لە بەسرە، چوار لە بەغدا، چوار لە کەربەلا و لە هەریەکە لە سلێمانی و کەرکووکیش یەک تووشبوو چاکبوونەتەوە، یەک تووشبوویش گیانی لەدەستداوە کە لە بەغدا بووە.
رووداو