عەبدولمەهدی: لەسەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا نزیک دەبینەوە

عەبدولمەهدی: لەسەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا نزیک دەبینەوە
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی لە سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا نزیک دەبێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە میانی کۆبوونەوەی چوارەمی لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی گشتی (لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا)، رایگەیاندووە، تووشنبوون بە پەتای کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

عادل عەبدولمەهدی هەروەها رایگەیاندووە، عێراق لە زۆر وڵاتی دیکەی جیهان لە پشکنین و کەمیی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا، باشترە.

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی لە سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنا نزیک دەبێتەوە.

تا ئێستا هەزار و 80 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 614 کەس چاک بوونەتەوە و 75 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

لە هەرێمی کوردستانیش، تا ئێستا 335 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 198 کەس چاک بوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.













باسنيوز



Top