عەبدولمەهدی: لەسەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا نزیک دەبینەوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە میانی کۆبوونەوەی چوارەمی لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی گشتی (لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا)، رایگەیاندووە، تووشنبوون بە پەتای کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
عادل عەبدولمەهدی هەروەها رایگەیاندووە، عێراق لە زۆر وڵاتی دیکەی جیهان لە پشکنین و کەمیی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا، باشترە.
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی لە سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنا نزیک دەبێتەوە.
تا ئێستا هەزار و 80 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 614 کەس چاک بوونەتەوە و 75 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
لە هەرێمی کوردستانیش، تا ئێستا 335 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 198 کەس چاک بوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز