عێراق قەدەخەی هاتووچۆی تاوەکو دەستپێکی مانگی رەمەزان درێژکردەوە
لیژنەکە چەند بڕیارێکی دیکەشی داوە، لەنێویاندا دابینکردنی پاڵپشتیی تەندروستی و بەردەوامی لە گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لە وڵاتانی دەرەوە گیریانخواردووە، هەروەها بەردەوامیدان بە هاوردەکردنی کەلوپەل و پێداویستیی رۆژانەی خەڵک.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە عێراق تاوەکو ئێستا هەزار و 415 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 812 کەسیان چاکبوونەتەوە و 79 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
رووداو