حكوومەتی بەغدا: فڕۆكەیەكی سەربازیی توركیا ئاسمانی عێراقی بەزاند
شانەی راگەیاندنی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە فڕۆكە توركییەكە خێوەتگەیەكی نزیك مەخمووری كردووەتە ئامانج.
شانەی راگەیاندن لە زاری فەرماندەی بەرگری ئاسمانیی عێراقی گواستووەتەوە كە فڕۆكە سەربازییە توركییەكە بە ئاسمانی سندی، سوارە، توكا، ئەلقوش و باكووری مەخمووردا بە بەرزایی شەش كیلۆمەتر و خێرایی 200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا فڕیوە.
لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەدا دوو ئافرەتی ئاوارەی كەمپەكەی نزیك مەخموور گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز