49 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەوە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "22 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 49 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە".
ژمارەی تووشبووەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە دیاریکراون:
بەغدا: پێنج تووشبوو
سلێمانی: یەک (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو)
واست: دوو تووشبوو
کەرکووک: دوو تووشبوو
بەسرە: یەک تووشبوو
بابل: دوو تووشبوو
دیوانییە: یەک تووشبوو
هاوکات لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی چاکبووەوەکان کراوە، کە 49 کەسن بەمشێوەیەیە:
بەغدا: هەشت کەس
نەجەف: سێ کەس
سلێمانی: چوار کەس (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو)
هەولێر: 22 کەس (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو)
کەربەلا: دوو کەس
بەسرە: حەوت کەس
بابل: یەک کەس
ئەنبار: یەک کەس
موسەننا: یەک کەس
تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەزار و 400 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 766 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 78 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
رووداو