ھەنگاوەكانی پێکهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەستیپێكرد
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بۆ كاروباری ئابووری، كە وەزیری داراییشە رایگەیاند، لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتیان تاوتوێ كردووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە شاری فەللوجە کرد و لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، گفتوگۆیان کرد.
K24