حکوومەتی عێراق سیستەمێکی نوێ بۆ مووچە دادەنێت

 حکوومەتی عێراق سیستەمێکی نوێ بۆ مووچە دادەنێت


لە عێراق هەوڵی دانانی سیستەمێکی نوێ بۆ مووچە دادەنرێت و پەرلەمانتارێکیش روونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 11-4-2020، رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی لە زاری عەدنان زورفی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەت لە یاسای خزمەتی مەدەنی راسپێردراوە بە دانانی نەخشەیەک یان سیستەمێکی نوێ بۆ مووچە لە عێراق.

عەدنان زورفی هەروەها رایگەیاندووە، سیستەمە نوێیەکە بەشێوەیەک دادەنرێ، کە مووچەکان لە عێراق لە یەکتر نزیک دەکاتەوە، بە تایبەت لەکاتی زیادبوونی ساڵانەی مووچە و پلە بەرزبوونەوەکان.

عەدنان زورفی پێشتر لە رۆژی 17-3-2020 لەلایەن بەرهەم ساڵحی سەرکۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق راسپێردرا، بەڵام لە رۆژی 9-4-2020 بەهۆی گوشار و دژایەتیی زۆرینەی لایەنە شیعەکان، کشانەوەی خۆی لە راسپاردنەکە، راگەیاند.





باسنيوز
Top