سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق پەیامێک بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق پەیامێک بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە
راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە زمانی کوردی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-4-2020، بەرهەم ساڵحی سەرکۆماری عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق راسپارد.

دوای راسپاردنی، مستەفا کازمی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پەیامێکی بە هەرسێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا، مستەفا کازمی بەڵێن دەدا حکوومەتێک بەپێی داخوازیی گەلی عێراق پێکبهێنێت و کار لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکان بکات و ئابووریی عێراق بەهێز بکات.












باسنيوز



Top