فەتح كشانەوەی زورفی راگەیاند و نەسریش رەتی دەكاتەوە
لەم بارەیەوە عامر فایز، پەرلەمانتاری فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی زورفی دوای ئەوە هاتووە، كە هێزە شیعەكان مستەفا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگرییان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە شوێنی عەدنان زورفی كاندید كردووە و لەلایەن هێزە كوردی و سوننەكانیشەوە پشتیوانی لێ كراوە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە ئیئتیلافی نەسر كە زورفی بۆ ئەو پۆستە كاندیدی ئەوانە، ئەو هەواڵەی رەتكردەوە و دووپاتی كردەوە، "راسپاردنی زورفی بووەتە ئەمری واقع و چاوەڕی دەكەن ئەنجوومەنی نوێنەران كاتی دانیشتنی پێدانی متمانە بە حكومەتەكەی دیاری بكات".
K24