لە دوبز تەرمی دوو ئەفسەری سوپای عێراق دۆزرانەوە
وەلید حەمدانی، نوێنەری قایمقامی قەزای دووبز، لەمبارەوە ڕاگەیاند: "دوێنێ سێشەممە 7/4/2020 هێزێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە ناوچەی (تەنەك)ی سەر بە قەزای دووبز كە سێ كیلۆمەتر لە ناوەندی قەزاكەوە دوورە، دەكەونە بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوە".
گوتیشی: "لە ئەنجامدا داعش ئەفسەرێك و دوو پۆلیسی فیدراڵیی عێراقی بۆ شوێنی نادیار ڕفاندووە".
بەپێی زانیارییەكان شەوی ڕابردوو تەرمی مولازم عەلی مونزیر، ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق كە لەگەڵ دوو پۆلیسدا رفێندران هەر لە سنووری دووبز دۆزرایەوە، بەڵام تاكوو ئێستا چارەنووسی ئەو دوو پۆلیسەی دیكە دیار نییە.
دوای تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆرنا لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکان، تیرۆریستانی داعش ئەمەیان بە هەل زانیوە و جموجؤلێان لە ناوچە کوردستانییەکانی بەتایبتی سنووری قەزای "دووبز" و ناحیەی "داقووق"ی سەر بە کەرکووک و شارۆچکەی قەرەتەپە و و نەفتخانەی خانەقین و پارێزگای دیالە جموجۆڵیان زیادی کردووە و کردەوەی تەقینەوە و هێرشیان بۆ سەر گوندەکان و هێزە ئەمنییەکان زیادی کردووە و هێزە عێراقییەکانیش لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە کەمتەرخەمن.
باسنیوز