سێ هاووڵاتیی دیکەی عێراق لە دەرەوە وڵات بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

سێ هاووڵاتیی دیکەی عێراق لە دەرەوە وڵات بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سێ هاووڵاتیی عێراقی لە دەرەوەی وڵات کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسیان لە بەلجیکا و ئەوی دیکەش لە بەریتانیا بوون.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە، 18 هاووڵاتیی دیکەی عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە حەوتیان لە دانیمارک، شەشیان لە فەرەنسا، سیانیان لە کەندا، یەکێکیان لە ئیمارات و ئەوی دیکەشیان لە سوێدە.

کۆی گشتیی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە دەرەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووە 195 کەس، کە بەم شێوەیە دابەشبوون:

ئەمریکا: 40
نەرویج: 37
سوێد: 23
بەلجیکا: 11
ئوردن: 12
کەنەدا: 16
ئیتاڵیا: 7
بەریتانیا: 5
نەمسا: 5
لوبنان: 2
هۆڵەندا: 5
سعودیە: 3
ئیمارات: 2
دانیمارک: 10
فینلەندا : 1
فەرەنسا: 6

ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات تووشی کۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 13 کەس، کە بەم شێوەیە:

سوێد: 3
بەریتانیا: 6
هۆڵەندا: 1
ئەڵمانیا: 1
بەلجیکا: 1
دانیمارک: 1

ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەشی کە لە دەرەوەی وڵات تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چاکبوونەتەوە ژمارەیان 25 کەسە، کە بەم شێوەیە:

کەنەدا: 4
ئێران: 1
ئوردن: 6
نەمسا: 4
سعودیە: 1
سوێد: 9












رووداو
Top