91 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

91 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە لە 24 کاژێری رابردوو 91 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و زۆرترینیان لە نەجەفن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماری دۆخی کۆرۆنای لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە پشکنینەکاندا 91 تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون کە بەمشێوەیەیە:

بەغدا- رەسافە: 13 تووشبوو

بەغدا - کەرخ: یەک تووشبوو

بەغدا - شاری پزیشکی: حەوت تووشبوو

نەجەف: 44 تووشبوو

لە سلێمانی: سێ تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)

هەولێر: تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوون)

دهۆک: سێ تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوون)

زیقار: پێنج تووشبوو

دیالە: یەک تووشبوو

واست: یەک تووشبوو

بەسرە: شەش تووشبوو

موسەننا: دوو تووشبوو

هەر بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 29 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە کە 17 کەسیان لە سلێمانی و هەولێرن و پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو. ئەوانی دیکە 5 کەس لە کەربەلا، 4 کەس لە بەسرە، 1 کەس لە واست و 2 کەس لە دیوانییەن.

کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 1122 کەس، 65 کەس گیانیان لەدەستداوە و 373 کەسیش چاکبوونەتەوە.










رووداو
Top