بەغدا... ژنێك بە درۆ رایگەیاند كە مێردەكەی كۆرۆنای گرتووە

بەغدا... ژنێك بە درۆ رایگەیاند كە مێردەكەی كۆرۆنای گرتووە
ئەمڕۆ سێشەممە ژنێك لە بەغدا دەزگا پەیوەندیدارەكانی ئاگادار كردەوە كە مێردەكەی تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام كاتێك لێیان كۆڵیوەتەوە، دەركەوتووە ژنەكە بە درۆ ویستوویەتی مێردەكەی لەكۆڵ خۆی بكاتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت و كەرەنتینی حكومی بكرێت.

میدیاكانی عێراق رایانگەیاند كە ئەمڕۆ ژنێك تەلەفۆنی بۆ پۆلیسی كۆمەڵایەتی كردووە و گوتوویەتی مێردم كۆرۆنای هەیە، وەرن چارەسەری بكەن.

لەمبارەیەوە غالب عەتیە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵایەتی رایگەیاند كە دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ مێردی ژنە كردووە، دەركەوت ژنەكە درۆی كردووە و مێردەكە هیچی نییە، بەڵام لە ترسی ئەوەی پیاوەكە ژنەكەی تەڵاق بدات و كێشە دروست بێت، پێیانرانەگەیاندووە كە ژنەكەی شكاتی لێ كردووە.

جێی باسە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە كێشەی كۆمەڵایەتیی زۆر لە وڵاتانی جیهان دروست بوون، ئەمەش لەبەر مانەوەی خێزانەكان بۆ كاتی دوور و درێژ لە ماڵەوە و بێكار مانەوەی زۆرینەی خەڵك.












باسنيوز



Top