بابهكر زێباری: ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق ناکشێنێتەوە
فەریقی یەکەم بابهكر زێباری، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی رايگەیاند، ئەمریکا له عێراق ناكشێتهوه، لە کاتێکدا كه باس له كشانهوه دهكرێت، داعش کەوتووەتەوە جووڵه و له ههندێك شوێن “ئهگهر راشکاو بین، داعش بەهێز بووەتەوە”.
نموونەشی بەوە هێنایەوە کە لە داقووق داعش بە ئاشکرا هێرشی ئەنجام داوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت و ئەگەر دەرفەتێکی بۆ هەڵبکەوێت، هێرش دەکات.
جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا لە بنکەی عێن ئەسەد و لە بنکەکەی لە هەولێر و لە چەند شوێنێکی دیکەش هێزەکانی ماوەتەوە و “دەیەوێت چاوخشاندنەوە بە هێزەکانیدا بکات، ئەوەش بەشێکە لە پلانی سەربازیی خۆی”.
باسنيوز