شەڕی نێوان هۆزەکانی دیالە دوو قوربانیی لێ کەوتەوە
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دیالە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە7/4/2020) شەڕی سەختی نێوان هۆزەكانی دیالە دەستی پێ كردوە و بەو هۆیەوە كەسێك كوژراوە و كەسێكیش بریندار بووەە."
گوتیشی :"هاوشێوەی رۆژی ڕابردوو کە شەڕی نێوان هۆزەکان دەستی پێ کردبو، پۆلیس هەوڵەكانی چڕ کردووەتەوە بۆ وەستانی شەڕی نێوان ئەو هۆزانە."
لە شەڕی نێوان هۆزەكانی دیالە چەندان چەك بەكار دێت و حكوومەتی عێراقیش توانای كۆنترۆڵكردنی نییە.
باسنیوز