چانسی راسپاردنی کازمی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق زیاتر دەبێت
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگاداری عێراق، هەریەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی لە هاوپەیمانی سائیرون، بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارییان راگەیاندووە، چیتر پاڵپشتی لە عەدنان زورفی بۆ سەرۆکایەتی کابینەی داهاتوو ناکەن و پشتگیری راسپاردنی مستەفا کازمی دەکەن.
کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقە و ئێستا لەلایەن بهشێك له کوتلە سیاسییەکانی شیعەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت پشتیوانی لێدەکرێت، لە بەرامبەریشدا زورفی رەتیدەکاتەوە پاشەکشە بکات و لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، چاوەڕێی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجووومەنی نوێنەران دەکات و لە 48 کاتژمێردا سیڤی کاندیدی وەزارەتەکان پێشکەشی پەرلەمان دەکات.
K24 -